لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری و ئەمنی لە کەرکووک، 20 کیلۆگرام ماریجوانا دەست بەسەر گیرا و باندێکی بازرگانیی ماددەهۆشبەرەکان هەڵوەشێندرایەوە.بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، ئۆپەراسیۆنەکە دوای بەدواداچوونی ورد و هاوئاهەنگیی ئەمنی لەگەڵ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدراوە، بەبێ ئاشکراکردنی ناوی ئەو وڵاتە.بەرپرسان دەڵێن تیمەکانی دژە ماددە هۆشبەرەکان لە هەر پارێزگایەک دەتوانن بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری، تەنانەت لە دەرەوەی سنووری پارێزگاکەش، ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.