لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری و ئەمنی لە کەرکووک، 20 کیلۆگرام ماریجوانا دەست بەسەر گیرا و باندێکی بازرگانیی ماددەهۆشبەرەکان هەڵوەشێندرایەوە.بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، ئۆپەراسیۆنەکە دوای بەدواداچوونی ورد و هاوئاهەنگیی ئەمنی لەگەڵ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدراوە، بەبێ ئاشکراکردنی ناوی ئەو وڵاتە.بەرپرسان دەڵێن تیمەکانی دژە ماددە هۆشبەرەکان لە هەر پارێزگایەک دەتوانن بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری، تەنانەت لە دەرەوەی سنووری پارێزگاکەش، ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک باندێکی نێودەوڵەتییان هەڵوەشاندەوە
جام کوردی - بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەرەوەی سنووردا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتێکی دراوسێ، باندێکی نێودەوڵەتیی قاچاخی ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندەوە و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری (ماریجوانا)دا گرت.
August 13, 2026