وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاندووە، ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، کە لە ساڵی 2016ەوە بەهۆی قەیرانی دارایی ڕاگیرابوو، دەستی پێدەکاتەوە.بەپێی نووسراوێکی وەزیری دارایی و ئابووری، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەبێت لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە پلەی 10 تا 1 ئامادە بکەن و تا 1ی تشرینی یەکەمی 2026 ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن.بەپێی ڕێکارەکان، پلەکانی 4 تا 10 لەلایەن وەزارەت و فەرمانگەکانی خۆیانەوە پشکنین دەکرێن، بەڵام پلەکانی 1 تا 3 لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە وردبینی دەکرێن.ئەم هەنگاوە لە دوای بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە و ئامانجی ڕێکخستنەوەی میلاکات، جێگیرکردنی مافە داراییەکان و هاوتاکردنی سیستەمی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ سیستەمی فیدراڵییە.
ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستیپێکرد
جام کوردی - وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی نووسراوێکەوە داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات دەستبەجێ ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەن.
4 کاتژمێر لەمەوبەر