ژمارەیەک لە دانیشتووانی پرۆژەی «سەن تاوەر»، کە 750 یەکەی نیشتەجێبوونی تێدایە، باس لە کێشەی بەردەوامی کارەبای موەلیدە و نەبوونی کارەبای نیشتمانی دەکەن؛ کێشەیەک کە بووەتە هۆی لەکارکەوتنی ئاسانسۆر و پچڕانی ئاو لە شوقەکان.دانیشتووان دەڵێن سەرەڕای ئەوەی مانگانە 135 هەزار دینار بۆ خزمەتگوزاری و کارەبا دەدەن، بەڵام خزمەتگوزاریی کارەبا وەک پێویست نییە.لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەری پرۆژەکانی لالاڤ گرووپ ڕوونی کردەوە کە هۆکاری سەرەکی نەبوونی کارەبای نیشتمانی، نەبوونی شوێن لە وێستگەی گردجووتیارە و دەبێت تا تەواوبوونی وێستگەی بەحرکە چاوەڕێ بکرێت.بۆ کەمکردنەوەی کێشەکەش، موەلیدەیەکی 2 مێگاوات زیاد کراوە و توانای کۆی موەلیدەکان گەیشتووەتە 6 مێگاوات، کە 2 مێگاواتی وەک یەدەگ هەڵگیراوە بۆ کاتی پچڕانی کارەبا.