پێنجشەممە، 13ی ئابی 2026، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتووەوە پێنجەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەش دەکرێت؛ کۆی گشتی ئەمساڵ هەشت بەشەخۆراکە.بەشەخۆراکەکە بریتییە لە 3 کیلۆ برنج، کیلۆیەک شەکر، یەک لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاو، نیو کیلۆ نیسک و ئاڵینۆکە بۆ هەر هاووڵاتییەک.هەروەها ڕوونی کردەوە دەنگۆی کەمکردنەوەی ماددەکانی سەبەتەی خۆراک ڕاست نییە؛ بەڵکو پێشنیاری باشترکردنی کوالێتی و زیادکردنی ماددەکان هەیە، کە بڕیاری کۆتایی لەسەر بە بودجەی 2027 پەیوەستە.
دابەشکردنی پێنجەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ دەستپێدەکات
جام کوردی - دەست بە دابەشکردنی پێنجەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ دەکرێت و وەزارەتی بازرگانیش سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە کەمکردنەوەی ماددەکانی نێو سەبەتەی خۆراکی مانگانە دەکەن.
4 کاتژمێر لەمەوبەر