جام کوردی ـ وەزارەتی بەرگریی عێراق دڵنیایی دەدات لە مانەوەی هێزە فیدراڵییەکان و سەقامگیریی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.
ئەوەی  ڕوو دەدات تەنها دووبارە بڵاوەپێکردنەوە و گۆڕینی شوێنی یەکە سەربازییەکانە.
سوپا پاشەکشەی نەکردووە و هیچ هێزێکی پێشمەرگەش لە کەرکووک و دووزخورماتوو بڵاوەی پێ نەکراوە.
جێبەجێکردنی مانۆڕی سەربازی بە مەبەستی بەهێزکردنی سەنگەرەکانە نەک کشانەوە