بەپێی ئامارەکان، ساڵانە نزیکەی 98 ملیار و 28 ملیۆن دینار بۆ مووچەی 5446 پاسەوانی ئەنجوومەنی نوێنەران خەرج دەکرێت؛ تێچووی مانگانەشیان نزیکەی 8 ملیار و 169 ملیۆن دینارە.بەپێی پلەی بەرپرسان، سەرۆکی پەرلەمان 50 پاسەوان، جێگرەکان 30، هەر پەرلەمانتارێک 16، ڕاوێژکار 6 و بەڕێوەبەری گشتی 4 پاسەوانیان بۆ تەرخان کراوە.غەسان تائی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداد، دەڵێت خەرجیی پاسەوانان و کرێی خانووی پەرلەمانتاران بارگرانییەکی گەورەیە، بە تایبەتی لەگەڵ قەیرانی داراییی ئێستای عێراق.
تێچووی ساڵانەی پاسەوانانی پەرلەمانی عێراق 98 ملیار دینار تێدەپەڕێنێت
جام کوردی - وردەکاریی تێچووی دارایی مووچەی پاسەوانەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرا دەکرێت، کە بڕەکەی ساڵانە 98 ملیار دینار تێدەپەڕێنێت و بووەتە بارگرانییەکی گەورە بۆ سەر خەزێنەی دەوڵەت.
August 14, 2026