چاوەڕوان دەکرا قۆناخی هەشتەمی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەرانی هەولێر ئەم هەفتەیە دەست پێ بکات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکاریی پارچە زەوییەکانەوە دواخراوە.کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، دەڵێت لە حەوت قۆناخی پێشوودا 42 هەزار فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە و لە قۆناخی هەشتەم هەر ژمارەیەک پارچە زەوی ئامادە بێت دابەش دەکرێت.لە لایەکی دیکەوە، مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، ڕایگەیاندووە تاوەکو مانگی داهاتوو 10 هەزار پارچە زەوی، لەوانە 8 هەزار پارچە لە کۆیە و 2 هەزار پارچە لە گوێڕ، بەسەر فەرمانبەرانی ئەو دوو قەزایەدا دابەش دەکرێن.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر: هەوڵ دەدەین زوو دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بکەینەوە
جام کوردی - چاوەڕوان دەکرا ئەم هەفتەیە قۆناخی هەشتەمی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەرانی شاری هەولێر بەڕێوەبچێت. بەڵام شارەوانیی هەولێر دەڵێت، پارچە زەوییەکان ئامادەنەبوون.
August 14, 2026