ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان چاوەڕوان دەکات لە مانگی ئەیلوولی داهاتووەوە کارەبای 24 کاتژمێری بگاتە هەموو ناوچەکانی ئیدارەکە، دوای ئەوەی پڕۆژەی «ڕووناکی» بەهۆی دۆخی ئەمنی و دواکەوتنی بەرهەمهێنانی غازەوە دواخرابوو.ئێستا تیمەکانی پڕۆژەکە کارەکانیان دەستپێکردووەتەوە؛ کارە تەکنیکییەکان لە کەلار و رزگاری تەواو بوون و لە کفری تەنیا ڕێکارە ئیدارییەکان و تۆمارکردنی زانیاریی هاوبەشانی کارەبا ماوە. بەپێی زانیارییەکان، لە سنووری گەرمیان زیاتر لە 88 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن و چاوەڕوان دەکرێت کارەکانی پڕۆژەکە لە ماوەیەکی کورتدا تەواو بکرێن.