بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەیوان کاشفی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگا و کشتوکاڵی ئێران، بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی ژووری بازرگانی ئێران بۆ پەرەپێدانی هەناردەکردنی نانەوتی، وتی: لە سێ ساڵی ڕابردوودا پشتیوانی لە ڕەوانەکردنی شاندی بازرگانی و ئامادەبوونی کۆمپانیاکان لە بۆنە نێودەوڵەتییەکاندا لە بوودجەی ژووری ئێراندا لەبەرچاو گیراوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ساڵی 1404دا نزیکەی 97 میلیارد تمەن یارمەتی بۆ شاندە بازرگانییەکان تەرخان کرا کە لەلایەن ژووری ئێران و ژووری پارێزگاکان و ژوورە هاوبەشەکانەوە ڕەوانە کرابوون و نزیکەی 70 میلیارد تمەنیش بۆ ئامادەبوونی ئەندامانی ژووری ئێران لە پێشانگە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا خەرج کرا.

کاشفی بە ئاماژەدان بە ڕێوشوێنەکانی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند: بە گشتی 22 شاندی بازرگانی لە لایەن ژوورەکانی پارێزگاکانەوە، حەوت شاندی ژووری ئێران و حەوت شاند لە لایەن ژوورە بازرگانییە هاوبەشەکانەوە ڕەوانە کران. هەروەها پێنج کۆشکی تایبەتمەندی ناوخۆیی و بیانی دانران و کۆمپانیا ئێرانییەکان لە 15 پێشانگای نێودەوڵەتیدا بەشداریان کرد.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی ئێران، عێراق، ئیمارات، ڕووسیا، پاکستان، قەتەر، عومان، تورکیا، چین و وڵاتانی ئەندامی  CISی وەک گرنگترین وڵاتانی ئامانجی بازرگانیی ئەم بەرنامانە له ساڵی 1404دا، داناوە.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر درێژەدان بەم ڕێبازە لەمساڵدا وتی: بودجەی تەرخانکراو بۆ ناردنی شاندی بازرگانی بۆ دەرەوەی وڵات و دانانی کۆشکی تایبەتمەندی ژووری بازرگانی ئێران و بەشداریکردن لە پێشانگە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکاندا لە بودجەی ساڵی 1405بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا 50 زیادی کردووە.

کاشفی زیادی کرد: بە زیادکردنی ئەم بودجەیە هەوڵەکان دەدرێت بۆ فراوانکردنی بازنەی پاڵپشتی بازرگانی بۆ وڵاتانی زیاتر و بازاڕەکانی وەک هیندستانیش لە ئەولەویەتە نوێیەکان دەبن.