شاندێکی باڵای ئەمنیی حکوومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی قاسم عەبوودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا وردەکارییەکانی ڕێککەوتنامەی ئەمنی و بڕگە جێبەجێکراوەکانی تاوتوێ کران، بە تایبەتی پاراستنی سنوورەکان، ڕێگریکردن لە دزەکردن و قاچاخچێتی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق. هەردوو لایەنیش جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی ئەمنی نێوان بەغدا و هەولێر کردەوە، بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنامەکە و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق.
شاندەکانی هەرێم و بەغدا جێبەجێ کردنی رێککەوتنە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد
جام کوردی - ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئابی 2026، لیژنەی باڵای تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنامەی ئەمنیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، لە هەولێر کۆبوونەوە.
August 15, 2026