بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەیوان کاشفی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وتووێژی حکوومەت و کەرتی تایبەتی پارێزگای کرماشان، بە ئاماژە بە کێشەی چالاکانی ئابووری لە بواری پابەندبوونی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی وتی: جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕ و ئاڵۆزیی ڕێساکان لە گرینگترین هۆکارەکانن کە بۆتە هۆی ئەوەی هەناردەکاران بە ئاستەم بتوانن دراوی بیانی لە هەناردەکردن بگەڕێننەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە فرەیی و گۆڕانکاری بەردەوام لە پەیڕەودا کێشەی چالاکانی ئابووریی زیاتر کردووە، جەختی لە پێویستی شەفافیەت و سەقامگیری زیاتر لەم بوارەدا کردەوە.

سێ چارەسەر بۆ گرێیە سنوورییەکان

کاشفی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کێشەی سنوورەکانی بە یەکێک لە نیگەرانییە درێژخایەنەکانی چالاکانی ئابووریی کرماشانی زانی و وتی: بە سەرنجدان بە فرەیی سنوورەکان لە پارێزگاکەدا، گەیشتن بە هەلومەرجی ئایدیاڵ ئاستەمە، بەڵام بە چەند ڕێکارێکی کاریگەر دەکرێت دۆخەکە بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بکرێت.

ناوبراو بەڕێوەبردنی یەکەی سنووری بە یەکێک لە گرنگترین ئەو ڕێکارانە وەسف کرد و دەشڵێت: سنووری پەرویزخان وەک یەکێک لە تاقیکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە لە وڵاتدا هەڵبژێردراوە و پێویستە ئەم مۆدێلە لە سنوورەکانی دیکەی پارێزگاکەش پەرەی پێبدرێت.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی ئێران هەروەها گواستنەوەی تەواوی کاڵاکانی بە چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی ڕاگرتن و کەڵەکەبوونی بارهەڵگرەکان له سنوورەکان زانی و وتی: لەگەڵ پەیوەستبوونی عێراق به پەیماننامەی TIR و دابین کردنی ژێرخانی پێویست، ئەگەری هاتووچۆی ڕاسته وخۆی بارهەڵگرەکان بۆ شوێنی مەبەستیان بۆ دابین دەکرێت و دەتوانرێت بەشێک له دواکەوتنه سنوورییانە کەم بکرێتەوە.

ناوبراو ڕاکێشانی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەتی وەک میحوەری سێهەمی پەرەپێدانی سنوورەکانی کرماشانی زانی و جەختی لە شەفافیەتی میکانیزمی گواستنەوەی زەوی و گرێبەستی وەبەرهێنان لە ناوچە سنوورییەکان کردەوە.

کاشفی هەروەها وتی: وەرگرتنی تێچوو لە چالاکانی ئابووریی لەسەر سنوور دەبێت ڕێژەیی بێت لەگەڵ ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش دەکرێن؛ پرسێک کە بە گوتەی ئەو دەتوانێت پاڵنەرەکانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخانی سنوورەکاندا زیاد بکات.

هەر لەم دیدارەدا، کشفی جەختی لە بەکارهێنانی کەناڵە یاساییە هەبووەکان لەلایەن چالاکانی ئابووری کردەوە بۆ یەکلاکردنەوەی پابەندبوونەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و یەکلاکردنەوەی پابەندبوونەکانی ساڵانی ڕابردوو.