شوان عومەر (چالاکوان): "لەجاتی ئەوەی تۆمەت بۆ ئەملاو ئەولا بپێچنەوە، تۆزێک بە خواروخێچییەکانی خۆتاندا بچنەوە.

ئێوە بەرامبەر هێرشی درۆن بێعورزەن، بەڵام بەرامبەر تۆمەتبارکردنی خەڵکی بێتاوان و گەنجانی خێرنەدی و کە لە زیندانەکانتاندا بێ سەرو شوێنن، عورزەدارن!

ئێوە کە شکۆی هاوڵاتیی هەرێمتان شکاند، خودا لێتان ناگەڕێت گوندەیی درێژە پێ بدەن؛ دوو درۆنی بێسەرباز لە سەنتەری دەسەڵاتەکەتاندا لە پیرمام قەیسەریتان لێ ئەکاتە کونە مشک."

​ڕێباز هەولێری : "گەمژەیی دەسەڵات لەوەدایە ئێرانێک کە هەمیشە دۆستی خۆیان بووە و ئێستا تاكە هێزی گەورەی ناوچەکەیە تۆمەتبار دەکەن، لەکاتێکدا لە سنوورێک کە زیاتر لە ١٠٠٠ کیلومەترە، ئەمریکا و زایۆنییەکان دەتوانن سەدان فێڵ و تەڵەکە بچێنن. مەگەر پاشەڵتان بەرامبەر ئێران پیسە وا هەر هێرشێک دەکرێتە سەر بەرپرسە گەندەڵەکانتان بە دەستی ئێرانی دەزانن؟ پەلە مەکەن، ئەو ڕۆژە هەردێ غرورە شکاوەکەتان بە دەستی ئەمریکای بابە گەورەتان زیاتر بشکێت."

​ئەحمەد ئاغجەلەری نوسیویەتی: کە دایکم هەواڵەکەی بیست بە پاڕانەوە وتی: 'دەی خوا جەرگیان بکات بە ئاو، وا هەر ڕۆژە و زوخاوێک دەکەن بە قوڕگی ئەم میللەتە داماوەدا

سەرباز خۆشناو: دەسەڵاتێک چێژ لە چەماندنەوەی هاوڵاتیانی ببینێت، دەبێت هەمیشە بە ترسەوە لە ئۆفیس و ڤێلاکانیاندا بژین.

جێی ئاماژەیە ​کۆدەنگیی شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تووڕەیی خەڵک لە نادادی، بێکاری و داپڵۆسینی ئازادییەکان گەیشتووەتە لووتکە، و هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر باخ و بارەگای بەرپرسان لە چاوی هاوڵاتیانی مەینەتپەروەرەوە تەنیا دەربڕینی تۆڵەی سروشت و وەڵامی ئاهی ئەو خەڵکەیە کە ساڵانێکە لەژێر زوڵمی جۆراوجۆردا دەڵێنەوە.