شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە کۆگای سووتەمەنیی ناوگردان لە تانجەڕۆی سلێمانی کەوتەوە و دوای ٧ کاتژمێر بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا. لە ڕووداوەکەدا ٢٠ کەس بە شێوەی سووک بریندار بوون و ٣٤ تانکی بەنزین و ٦ عەمباری گاز سووتان، کە نزیکەی ٣.٦ ملیۆن لیتر سووتەمەنی بووە.بەرگریی شارستانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئاگرەکە و پشکنینی مۆڵەت و مەرجەکانی سەلامەتیی کۆگاکە پێکهێناوە. بەرپرسانیش دڵنیاییان داوە کە ڕووداوەکە کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین و دابینکردنی سووتەمەنی نابێت. لە کاتی ئاگرەکەدا ڕێگای سەرەکیی تانجەڕۆ بۆ سلێمانی بۆ پاراستنی خەڵک داخرا و ٤٠ تیمی بەرگریی شارستانی بەشدارییان کرد.
لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوی ئاگرەکەی تانجەڕۆ پێکدەهێنرێت
جام کوردی - لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرە گەورەکەی دوێنێ شەوی کۆگای سووتەمەنی لە تانجەڕۆی سلێمانی پێکدەهێنرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش زانیاریی زیاتر لەسەر قەبارەی زیانەکان دەخەنە ڕوو.
3 کاتژمێر لەمەوبەر