پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بە شێوەی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و مووچەخۆران بە کورتەنامەی مۆبایل ئاگادار دەکرێنەوە کاتێک مووچەکەیان دەچێتە سەر هەژمارەکەیان، بۆ ڕێگریکردن لە قەرەباڵغیی ATMـەکان.تا ئێستا 950 هەزار کەس تۆمار کراون و 710 ئامێری ATM لە 200 شوێن دانراوە. لەوانە 388 هەزار فەرمانبەری مەدەنی، 238 هەزار پێشمەرگە و ئاسایش، 260 هەزار خانەنشین و 37 هەزار کەس لە خێزانی شەهیدانن. زۆرترین تۆمارکراو لە هەولێرە بە 395 هەزار کەس، دواتر سلێمانی 314 هەزار، دهۆک 192 هەزار و هەڵەبجە 21 هەزار کەس.
تیمی هەژماری من ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی مووچەخۆران دەکات
جام کوردی - زیاتر لە 922 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە وەردەگرن و داواشیان لێ دەکرێت تاوەکو نامەیان بۆ نەیەت سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە نەکەن.
3 کاتژمێر لەمەوبەر