کەمبوونەوەی بەنزین لە عێراق و هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی قەرەباڵغی لە وێستگەکانی سووتەمەنی و نیگەرانیی شۆفێران. لە کەرکووکدا دابەشکردنی بەنزینی موحەسەن زیاتر لە دوو هەفتەیە ڕاگیراوە و لە نەینەواش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی، دابەشکردن تەنیا بە کارتی سووتەمەنی دەکرێت.وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و کەمبوونەوەکە بەهۆی دواکەوتنی کەشتییەکی بەنزینی هاوردەکراوە. بەپێی وەزارەت، بەتاڵکردنی باری کەشتییەکە دەستی پێکردووە و بە زوویی دابینکردنی بەنزین دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.