بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەفشین یەگانە، بەڕێوەبەری گشتی مانگی سووری پارێزگای کرماشان بە شرۆڤەی کارکردی ئەو کۆمەڵەیە لە ماوەی ئەربەعینی ئەمساڵدا وتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزی گواستنەوەی نەخۆش و بریندارەکان لە خاکی عێراقەوە، هەریەک لەو ئۆپەراسیۆنانە لە ڕووی شارەزاییەوە هاوتای چەند ئۆپەراسیۆنێک بوو لە ناوخۆی وڵاتدا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمساڵ لەگەڵ فراوانبوونی ناوچەی نوێنەرایەتی مانگی سووری کرماشان، تەواوی پارێزگای دیالە و ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری تا نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە نێو خاکی عێراقدا، لەلایەن ئەم کۆمەڵەیەوە ڕووماڵ کرا و پاڵپشتی کارەساتەکان تا بەغداش لە چوارچێوەی ناوچەی ئەرکەکاندا بوو.

یەگانە بە ئاماژە بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ناوەندەکانی مانگی سوور لە مەنزەرییە و خانەقین ڕایگەیاند: 1 هەزار و 344 کەس لەو ناوەندانەدا خزمەتگوزاری بێبەرامبەریان وەرگرتووە و کۆی گشتی ڕەوانەکردنەکان گەیشتووەتە نزیکەی 1 هەزار و 900 کەس کە لەو ژمارەیەش نزیکەی 540 کەسیان عێراقی بوون.

بە وتەی ناوبراو، نزیکەی 3 تۆن دەرمانیش بە بێ بەرانبەر بۆ سەردانکەران دابین کراوە، هەروەها خزمەتگوزارییەکانی وەک سەردان، چارەسەر، پانسمان و دابینکردنی دەرمان پێشکەش کراوە.

بەڕێوەبەری گشتی مانگی سووری کرماشان هەروەها چالاکییەکانی 27 بنکەی جێگیر و ناجێگیری، لەسەر ڕێڕەوی ناوخۆی پارێزگای کرماشانی ڕاگەیاند و وتی: لە کەرتی فریاگوزاریدا 68 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بەکارهێنراون و 66 ئۆپەراسیۆن لە ناوخۆی وڵاتدا ئەنجام دراون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: بەگشتی 5 هەزار و 954 کەس خزمەتگوزارییەکانی بنکە تەندروستییەکانی مانگی سووریان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا بەکارهێناوە، هەروەها 72 گواستنەوەش لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە ئەنجامدراوە.

یەگانە بە ئاماژەدان بە خزمەتگوزارییەکانی دیکە کە لە سەردەمی ئەربەعیندا پێشکەش کراون، وتی: 1 هەزار و 654 کەس سوودمەند بوون لە خزمەتگوزارییە خۆبەخشییەکان، 978 کەس لە خزمەتگوزاری ئاسانکاری بۆ کەمئەندامان، 70 کەس لە پشتیوانی دەروونی و 594 کەس لە خزمەتگوزارییەکانی کەشوهەوای  دۆستداری منداڵان کەڵکیان وەرگرتووە.

هەروەها ژمارەی ئەو پزیشک و پەرستارانەی کە بەشدارن لە پڕۆژەی ئەربەعیندا 165 کەس، ڕاگەینراوە.

ئەمساڵ زیارەتکارانی ئەربەعین لە پارێزگای کرماشان بە سنووری خوسرەوی و سۆماردا گەشتیان کردووە و زیاتر لە 1 ملیۆن زیارەتکار لەو دوو سنوورەوە بەرەو مەزارگە پیرۆزەکان گەشتیان کردووە.