بەشی خۆراکی پێنجەم دابەش دەکرێتبەشە ئارد و بەشە خۆراکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوکات دابەش دەکرێن. ئەمساڵ تا ناوەڕاستی مانگی ئاب، تەنیا چوار بەشە خۆراک دابەش کراوە، لە کاتێکدا ساڵانی ڕابردوو 10 بەشە دابەش دەکرا.بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاندووە کە بەشێکی زۆر لە ماددە خۆراکییەکان گەیشتوونەتە کۆگاکان و لەم هەفتەیەدا بۆ بریکارەکان دابەش دەکرێن، پاشان بە هاووڵاتیان دەدرێن.بەشی خۆراکی پێنجەم بریتییە لە برنج، شەکر، زەیت، دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنی و لە بەرامبەر وەرگرتنی بەشەکە، لە هەر کەسێک 1500 دینار وەردەگیرێت.
سەبەتەی پێنجەمی خۆراک دابەش دەکرێت
جام کوردی - پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی خۆراک دەستپێدەکات و بەشێکی ماددە خۆراکییەکان گەیشتوونەتە کۆگاکان و بەسەر بریکارەکاندا دابەش دەکرێت.
4 کاتژمێر لەمەوبەر