ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی ئابی 2026، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆبوونەوەکەیدا دابەشکردنی سەرۆکایەتیی 14 لیژنەی هەمیشەیی تاوتوێ دەکات.فراکسیۆنی پارتی سەرۆکایەتیی دوو لیژنە وەردەگرێت، بەڵام ژمارەی لیژنەکان هەر 14 لیژنە دەمێنێتەوە و هیچ لیژنەیەک زیاد یان کەم ناکرێت.لیژنەکان بریتین لە: نەوت و گاز، پەروەردە، دارایی، پڕۆژەکان، ئاسایش و بەرگری، خزمەتگوزارییەکان، یاسایی، کشتوکاڵ، پەیوەندییە گشتییەکان، مادەی 140، هاوسەنگی، دەستپاکی، وەرزش و لاوان، کاروباری ژنان.سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاندووە کە تەنیا گۆڕانکاری لە شێوازی کار و ئەرکەکانی لیژنەکان دەکرێت و ئەندامانی لیژنەکان پێشتر دیاریکراون.ئەم ڕێکخستنەوەیە دوای گەڕانەوەی فراکسیۆنی پارتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنە، کە ڕۆژی 28ی تەممووزی 2026 دوای بایکۆتێکی زیاتر لە ساڵ و نیوێکیان دەستی پێکردەوە.