بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیومەرس سەید محەممەدی، بەڕێوەبەری گشتی ناوچەی تایبەتی ئابووری ئیسلام ئابادی ڕۆژاوا، بە ئاماژە بە پەرەپێدانی ئەو ناوچەیە لە 142 هێکتارەوە بۆ نزیکەی 240 هێکتار، وتی: تا ئێستا 180 هێکتار زەوی گواستراوەتەوە بۆ وەبەرهێنەران و چەندین پڕۆژەی لە بوارەکانی پیشەسازی کیمیایی، نەوت و گاز، پرۆسێسکردنی نەوتی خاو، بەرهەمهێنانی پانێڵی خۆر و هەویری کاغەز، لە قۆناغی جێبەجێ کردن یان سوودوەرگرتندایە.

بە گوتەی سەید محەمەدی، زۆرینەی ئەو وەبەرهێنانانە لە ماوەی سێ بۆ چوار ساڵی داهاتوودا دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و دەتوانێت گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنان و دامەزراندن لە پارێزگای کرماشاندا دروست بکات.

ناوبراو پترۆکیمیایی ئیسلام ئابادی ڕۆژاوای بە یەکێک لە پڕۆژەکانی دایکی ناوچەکە ناوبرد و وتی: ئەم پڕۆژەیە نزیکەی لەسەدا 50ی لە کەرتی ژێرخان و نزیکەی لەسەدا 90 لە کڕینی کەرەستەدا پێشکەوتووە.

بە وتەی ناوبراو، ئەم پڕۆژەیە، دوای کارپێکردنی، دەتوانێت ڕاستەوخۆ بۆ نزیکەی 1200 تا 1300 کەس و بە ناڕاستەوخۆ 7 بۆ 8 هەزار کەس هەلی کار دروست بکات.

هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ناوچەی  تایبەتی ئابووری ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا، ئەگەری هاوردە و هەناردەکردنی بە کۆدی گومرگی زۆنەکە ڕاگەیاند و دەستڕاگەیشتن بە شێوەیەکی دروست بۆ بازاڕی عێراق و لێخۆشبوونی باجی 20 ساڵەی بە سوودی گرنگی ئەم ناوچەیە بۆ وەبەرهێنەران زانی.

سەید محەمەدی بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ناساندنی تواناکانی ناوچەی تایبەت لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا، داوای بەکارهێنانی گەشتەکانی شاندە ئابووری و بازرگانییەکانی بۆ وڵاتانی جیاواز بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ عێراق کرد.