لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی ڕایگەیاندووە: "کاتێک پۆستی سەرۆکوەزیرانم وەرگرت، دەوڵەت ٢١٨ ترلیۆن دینار قەرزار بوو، لە بەرامبەردا خەزێنەی دەوڵەت تەنیا یەک ترلیۆن دیناری تێدا مابووەوە."

​لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکەیدا، ناوبراو ئاماژەی بەو گوشارە سیاسییانە کردووە کە دەکرێنە سەر حکومەتەکەی و هۆشداریی داوە: "ئەگەر گوشارەکان لە هەموو لایەکەوە بەم شێوەیە لەسەرم بەردەوام بن، ناچار دەبم بە شێوەیەکی ئاشکرا تەواوی کێشە و ئاستەنگەکان بۆ خەڵک بخەمە ڕوو و داوای پشتیوانی و ڕژانە سەر شەقامیان (خۆپیشاندانی جەماوەری) لێ بکەم."