لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی ڕایگەیاندووە: "کاتێک پۆستی سەرۆکوەزیرانم وەرگرت، دەوڵەت ٢١٨ ترلیۆن دینار قەرزار بوو، لە بەرامبەردا خەزێنەی دەوڵەت تەنیا یەک ترلیۆن دیناری تێدا مابووەوە."
لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکەیدا، ناوبراو ئاماژەی بەو گوشارە سیاسییانە کردووە کە دەکرێنە سەر حکومەتەکەی و هۆشداریی داوە: "ئەگەر گوشارەکان لە هەموو لایەکەوە بەم شێوەیە لەسەرم بەردەوام بن، ناچار دەبم بە شێوەیەکی ئاشکرا تەواوی کێشە و ئاستەنگەکان بۆ خەڵک بخەمە ڕوو و داوای پشتیوانی و ڕژانە سەر شەقامیان (خۆپیشاندانی جەماوەری) لێ بکەم."