وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەهۆی پشووی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) لە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦، خشتەی تاقیکردنەوە وەزارییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی گۆڕدراوە و لەو ڕۆژەدا هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نادرێت. بەپێی خشتە نوێیەکە، تاقیکردنەوەکانی ٢٥ی ئاب بۆ ٢٧ی ئاب و تاقیکردنەوەکانی ٢٧ی ئاب بۆ ٣٠ی ئاب دواخراون، و تاقیکردنەوەکان بۆ بەشە زانستی، وێژەیی و پیشەییەکان پاش پشووەکە بە هەمان ڕیزبەندی بەردەوام دەبن.
گۆڕانکاری لە کاتی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 کرا
جام کوردی - وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی کرد و تاقیکردنەوەکانی بۆ چەند رۆژێک دواخست.
August 19, 2026