خاوەن نۆرینگە و دەرمانخانەکانی گەرمیان دژی بڕیاری داخستنی شوێنەکانیان ناڕەزایەتی دەربڕیوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان دەڵێت لێژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی ئەم کەرتە پێکهاتووە و لە دوای پشکنین دەركەوتووە هەندێک نۆرینگە تەنیا مۆڵەتی سەندیکای تەندروستییان هەیە و مۆڵەتی کارکردنی فەرمییان نییە. هەروەها بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، نۆرینگە و دەرمانخانەکانی گەرمیان تەنیا مۆڵەتی فرۆشتنی ١٨ جۆر دەرمانیان هەیە، کە خاوەن شوێنەکان ئەو ژمارەیە بە کەم دەزانن. لە گەرمیان نزیکەی ٥٠٠ تا ٦٠٠ نۆرینگە و دەرمانخانە هەن و دەسەڵاتدارانی تەندروستی دەڵێن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو گفتوگۆ دەکەن.
هۆکاری داخستنی دەیان نۆرینگە و دەرمانخانە لە گەرمیان ئاشكرابوو
جام کوردی - وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی بۆ رێکخستنەوەی نۆرینگە و دەرمانخانەکان دەستپێکردووە و لە سنووری گەرمیانیش بڕیاری داخستنی بەشێکیان دراوە، ئەمەش ناڕەزایەتیی خاوەنەکانیانی لێکەوتووەتەوە.
August 19, 2026