حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ ئامادەکردنی داواکارییەکانی هەرێم بۆ بودجەی عێراقی ساڵی ٢٠٢٧ پێکهێناوە و بڕیارە شاندێکی هەرێم هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو داواکارییانە. لە گرنگترین خاڵەکانی داواکارییەکان، تەرخانکردنی پشکی هەرێم لە بودجە بە ڕێژەی ١٤.٢٪ بەپێی سەرژمێریی ٢٠٢٤، دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان بە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، دەستپێکردنەوەی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، هەروەها یەکسانکردنی مووچە و ئیمتیازاتی چینەکانی خاوەن ماف و خەرجکردنی ١٢ مووچە بۆ خانەنشینان و مووچە کەڵەکەبووەکانی خانەنشینانی سەربازی و شارستانییە.
داتا و داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجە ئامادە دەکرێت و بۆ بەغدا دەنێردرێت
جام کوردی - وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داتای پەیوەست بە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق ئامادە دەکات، هەفتەی داهاتووش شاندێک سەردانی بەغدا دەکات.
5 کاتژمێر لەمەوبەر