وەزارەتی دارایی بڕیاری دا دەرماڵەی شوێنی جوگرافی بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی قوتابخانەکان کە لە ماوەی پشووی هاویندا بەردەوام لە دەوام بوون، خەرج بکرێت. بەپێی ڕێنماییە داراییەکان، ئەم دەرماڵەیە تەنیا بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکرێت کە فەرمانی دەوامیان لەلایەن کارگێڕییە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ دەرچووە و بە شێوەی فەرمی لە ماوەی دوو مانگەکەدا دەوامیان کردووە. وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتەوە کە کارگێڕییەکان بەرپرسیارن لە دڵنیابوون لە دەوامکردنی ئەو کەسانە، بۆ ئەوەی دەرماڵەکە بۆ ئەوکەسانەی کە دەوامیان نەکردووە خەرج نەکرێت.
وەزارەتی دارایی مەرجی نوێ بۆ پێدانی دەرماڵەی پەروەردە جێبەجێ دەکات
جام کوردی - وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی شوێنی جوگرافی بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی ناوەندەکانی خوێندن بۆ هەردوو مانگی حەوت و هەشت دەربڕی.
4 کاتژمێر لەمەوبەر