بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهراب سەلیمی بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی خزمەتگوزاری زانست ــ بنەما و تەکنیکیی ـ ئەندازیاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران وتی: لە ئەنجومەنی وتووێژی حکومەت و کەرتی تایبەت پرس و کێشەکانی هەندێک لە هەناردەکارانی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری لە ئێراقدا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت بە مەبەستی داڕشتنی چارەسەری پێویست بۆ لابردنی ئاستەنگەکانیان.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە توانای بەرزی هەناردەکردنی خزمەتگوزارییەکان، وتی: بازرگانی جیهانی خزمەتگوزاری نزیکەی ١٠ بۆ ١١ هەزار ملیار دۆلاری لە کۆی بازرگانی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت و پشکەکەی هێشتا لە زیادبووندایە؛ بۆیە ئێرانیش دەبێت بوونی خۆی لەم بازاڕەدا بەهێزتر بکات.
سەلیمی زیادی کرد: بەکارهێنانی هاندانەکانی هەناردەکردن و ڕێنماییکردنی چالاکوانانی کەرتی خزمەتگوزاری بۆ بازاڕەکانی دەرەوە لە بەرنامەی کاردایە بۆ ئەوەی تواناکانی ئێستا لە کەرتەکانی وەک خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری، گەشتیاری تەندروستی و پیشەسازییە داهێنەرەکان بگۆڕدرێن بۆ هەناردەکردنی ڕاستەقینە.
ناوبراو هەروەها گەشتیاری تەندروستی بە توانایەکی گرنگ بۆ هەناردەکردنی خزمەتگوزاری زانی و وتی: دەستنیشانکردنی ناوەندە پزیشکییەکان کە توانای هەناردەکردنیان هەیە و ناساندنیان بە بازاڕەکانی دەرەوە یەکێکە لە بەرنامەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی.
بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی خزمەتگوزاری زانست ـ بنەما و تەکنیکی ــ ئەندازیاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی جەختی لەوە کردەوە کە پەرەپێدانی هەناردەکردنی خزمەتگوزاری پێویستی بە ئاسانکاری ڕێساکان و دروستکردنی هاندانێکی گونجاو و ئاشناکردنی زیاتری بڕیاردەرانە، بە تواناکانی ئەم کەرتە.