هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە فەرمانی دادوەر هەڵمەتێکی ئەمنییان لە بەغدا ئەنجام دا و لە ئەنجامدا دوو کەس بە تۆمەتبار بە بازرگانی نایاسایی چەک دەستگیر کران. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا بڕێک چەک دەستی بەسەردا گیرا و وێنەکانیان بڵاوکرانەوە. دەزگای دژەتیرۆر جەختی کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕێگریکردن لە مامەڵە نایاسایییەکان لە سەرتاسەری عێراقدا بەردەوام دەبن.