ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکوەزیران لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پڕۆژەی یاسای ڕێکخستنی هەڵگرتنی چەک بۆ پەرلەمان بنێرێت. بەپێی پڕۆژەکە، لایەن و کەسانی مۆڵەتپێدراو بۆ هەڵگرتنی چەک بە ڕوونی دیاری دەکرێن و هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان سنووردار دەکرێت. لیژنەی ئاسایش و بەرگریش دوای گەیشتنی پڕۆژەکە دەستبەجێ دەستی بە خوێندنەوە و تاوتوێکردنی بڕگەکانی دەکات.