ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکوەزیران لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پڕۆژەی یاسای ڕێکخستنی هەڵگرتنی چەک بۆ پەرلەمان بنێرێت. بەپێی پڕۆژەکە، لایەن و کەسانی مۆڵەتپێدراو بۆ هەڵگرتنی چەک بە ڕوونی دیاری دەکرێن و هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان سنووردار دەکرێت. لیژنەی ئاسایش و بەرگریش دوای گەیشتنی پڕۆژەکە دەستبەجێ دەستی بە خوێندنەوە و تاوتوێکردنی بڕگەکانی دەکات.
پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی پڕۆژەیاسای کۆنترۆڵکردنی چەک دەکات
جام کوردی - پەرلەمانی عێراق ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی پڕۆژەیاسایەکی نوێ بۆ هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەکات؛ بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە لایەن حکومەتەوە ڕەوانە بکرێت.
August 20, 2026