قالیباف لە وتەیەکدا لە پارێزگای کەربەلای پیرۆزەوە، بەبۆنەی تێپەڕبوونی چل ڕۆژ بەسەر بەخاکسپاردنی ڕێبەری شەهید ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، ڕایگەیاند: "گەلی عێراق هەڵوێستێکی مێژوویی نواند لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی شکۆدار بۆ فەرماندەی شەهید،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئامادەبوونی لە کەربەلای پیرۆز بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانییە بۆ گەلی عێراق بەرانبەر بەو هەڵوێستە برایانەیە."
گوتیشی: "دوژمنانی ئێران و عێراق هەوڵێکی زۆریان دا بۆ دوورخستنەوەی هەردوو وڵات لە یەکتر، بەڵام ئەنجامەکەی نزیکبوونەوە و یەکگرتوویی زیاتر بوو،" جەختیشی کردەوە: "لە سەختترین بارودۆخ و وێستگەکاندا لەگەڵ عێراقییەکان برا و دۆست بووین و شانبەشانی یەکتر لە دژی تەحەددییە جیاوازەکان وەستاینەوە."
سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئێران داوای کرد "ئەم خاڵە هاوبەشە مێژووییانە بقۆزرێنەوە بۆ چەسپاندنی ئاسۆکانی هاوکاریی دووقۆڵیی و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و تاران، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو گەل بکات.