بورهانەدین دوران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند: ئێمە ئەوەندە ئەزموومان هەیە بۆ ئەوەی نەکەوینە تەڵەی کەسایەتییەکانی وەک ناتانیاهۆوە، کە ئامانجیان تێکدانی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەماندا.

لای خۆیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بوونی هەر هێزێکی لە فڕۆکەخانەی ئەبو زهورلە باکوری رۆژئاوای سوریا رەتکردەوە، كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان كرا.

بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگری بە رۆژنامەنوسانی وتووە، دووپاتی دەکەینەوە، هیچ شاندێکی سەربازیی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەبو زهور لە پێش یان لە کاتی ئەو هێرشەدا کە ئیسرائیل کردیە سەر ئەو بنکەیە لە سوریا، ئامادەیی نەبووە.

راشیگەیاند، ئەنكەرە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سوریا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی و ژێرخانی سەربازیی.