وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دوای زیاتر لە مانگێک گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی خەرجی و داهات، پڕۆژەی پشکی هەرێمی کوردستانی بۆ بوودجەی عێراقی ساڵی ٢٠٢٧ تەواو کردووە و بە شێوەی کاغەزی و ئەلیکترۆنی بۆ وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ ناردووە. لە پڕۆژەکەدا داواکارییە داراییەکانی هەرێم، لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و پێشمەرگە و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە بۆ جێگیرکردنی پلەبەرزکردنەوە، دامەزراندن و خەرجیی دەرمان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، دیاری کراون. وەزارەتی دارایی داوا لە نوێنەر و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەکات بە یەکدەنگی داکۆکی لەو داواکارییانە بکەن.
پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی 2027 ڕەوانەی بەغدا کرا
جام کوردی - وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی ئامادەکردنی پشکی هەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2027 کۆتایی پێهێنا و بە فەرمی ڕەوانەی بەغدای کرد.
9 کاتژمێر لەمەوبەر