"عەلیرەزا تولوع کیان"، ڕاهێنەری دێرینی تۆپی بالەی ئێران و بەڕێوەبەری تەکنیکی ئێستای هەڵبژاردەی ئافرەتان، لەگەڵ یانەی لەندەن جاینتس گەیشتووەتە ڕێککەوتن و لە وەرزی داهاتووەوە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی پاڵەوانی خولی سوپەری ئینگلتەرا لە ئەستۆ دەگرێت.
تولوع کیان کە پێشینەی کارکردنی لەسەر کورسی هەڵبژاردەی لاوان و گەورەساڵانی ئێراندا هەیە، دواجار دوای وەرگرتنی ئۆفەر لە چەند وڵاتێکەوە بۆ دەستپێکردنی یەکەم ئەزموونی سەرۆکی ڕاهێنەرایەتی لە تۆپی بالەی یانەکانی ئینگلتەرا، وەڵامی ئەرێنی دایەوە.
ئەم ڕاهێنەرە ئێرانییە پاڵەوانی جیهانی لە بەشی لاوان، جامی ئاسیا و هەروەها پاڵەوانێتی و پلەی سێیەمی خولی نایابی تۆپی بالەی ئێرانی بەدەستهێناوە.
ئێستا تولوع کیان بەرەوڕووی تەحەدایەکی نوێی نێودەوڵەتی دەبێتەوە و لەسەر کورسی لەندەن دادەنیشێت بۆ ئەوەی وەرزێکی نوێی ژیانی ڕاهێنەرایەتی خۆی لە ئینگلتەرا لەگەڵ پاڵەوانی بەرگریکاری خولی سوپەر دەستپێبکات.