نرخی زێڕ بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوامە لە هەڵکشان، کە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار بۆ نزمترین ئاستی لە پێنج مانگی ڕابردوو.شارەزایان دەڵێن هۆکارە سەرەکییەکان بریتین لە لاوازیی داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا، ئەگەری وەستاندنی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا و پلانی وەزارەتی گەنجینە بۆ کڕینەوەی قەواڵە داراییەکان.بەپێی پێشبینیی شیکەرەوان، ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، نرخی هەر ئۆنسێک زێڕ دەتوانێت لە ٤,٧٠٠ دۆلار تێپەڕێت.