بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی گۆڤاری «گڵۆباڵ فاینانس»، عێراق لە نێوان 184 وڵاتدا لە پلەی 76ـەمی هەژارترین وڵاتانی جیهان جێگیر بووە، بە تێکڕای داهاتی ساڵانەی 15 هەزار و 359 دۆلار بۆ هەر تاکێک بەپێی توانای کڕین (PPP).عێراق هەمان پلەی ساڵی 2025ی پاراستووە، لەکاتێکدا باشووری ئەفریقا و فیجی بەدوایدا دێن. بوروندی، کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست و باشووری سوودانیش لە سەرەوەی لیستی هەژارترین وڵاتانی جیهاندان.
عێراق لە پلەی 76ـەمی هەژارترین وڵاتانی جیهان
جام کوردی - عێراق بۆ ساڵی 2026 لە ڕیزبەندیی هەژارترین وڵاتانی جیهان لە پلەی 76ـەم دەمێنێتەوە؛ داتاکانی گۆڤارێکی جیهانیش نیشانی دەدەن ئاستی بژێویی هاووڵاتیان لە عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە.
August 22, 2026