بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولئەمیر ڕەبیهاوی، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ڕایگەیاند: داڕشتنی "نەخشەڕێگای بازرگانی" لەگەڵ وڵاتانی هاوبەشی ئابووری، لەوانەش عێراق، یەکێکە لە کارە ستراتیژییەکانی ڕێکخراوەکە و ئەم بەڵگەنامەیە ڕەوانەی لایەنی عێراقی کراوە بۆ پێداچوونەوە و یەکلاییکردنەوە.
ناوبراو هەروەها پەرەپێدانی دیپلۆماسیەتی بازرگانی ئێرانی لە عێراق ڕاگەیاند و دەشڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو توانایانەی کە هەن، بوونی ڕاوێژکاری بازرگانی ئێرانی کە پێشتر لە بەغدا چڕبووەوە، بە هەمان شێوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و باشووری وڵاتیش پەرەی پێدراوە.
ڕەبیهاوی ڕێکخستنی بازاڕە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراق وەک یەکێکی دیکە لە ئەولەویەتەکان خستەڕوو و وتی: "بە هاوکاریی پارێزگا سنوورییەکان لەوانە کرماشان، کوردستان، ئیلام و خوزستان، ژمارەیەک بازاڕی ناچالاک کاراکراونەتەوە و هاوئاهەنگی بۆ لیستی بەرهەمەکان، ڕاسپاردنی کۆدی هاوردەکردن و کاروباری گومرگیش کراوە.
بەپێی وتەی به ڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران، پەیڕەکردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی دوو قۆڵی، یەکێک له تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ ئاسانکاری و سەقامگیری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە له نێویاندا وڵاتی عێراق.