ئێستا تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.دوای وردبینیکردنی لیستەکە و تەواوکردنی ڕاپۆرتی تەرازووی مانگی حەوت، لیستەکە بۆ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ نێردراوە. ئەمەش یەکێکە لە پابەندییە مانگانەکانی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچە. هەنگاوی داهاتوو، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە وردبینیکردنی لیستی مووچە دەکات، لە کاتێکدا وەزیری دارایی عێراق فەرمانی دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دابینکردنی مووچەی مانگی هەشتی داوە.