لە عێراق هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2027 دەستی پێکردووە. وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش پرۆژەی حەصەی هەرێمی بۆ بودجەی 2027 بە دوو شێوەی ئەلیکترۆنی و کاغەزی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە. د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە لیژنەی ستراتیژیی بودجە یەک کۆبوونەوەی کردووە و چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەی لەبەردەمدایە، پێش ئەوەی پرۆژەی یاسای بودجەی 2027 بۆ پەرلەمان بنێردرێت.هەروەها داوا کراوە نوێنەرێکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی لیژنەکەدا ئامادە بێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی لە بودجەی 2027.