بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت)، بەیانی سێشەممە، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦، لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە هەموو شەقامەکانی بەرەو ناوەندی شاری هەولێر و بەردەم قەڵای هەولێر دادەخرێن و هاتوچۆ تەنیا بۆ پیادەڕۆکان دەبێت تا کۆتایی بەرنامەکانی یادکردنەوە.هەروەها، سێشەممە بەبۆنەی مەولوود پشووی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستانە و بەشێک لە هاووڵاتیانی هەولێر بەپێی نەریتێکی ساڵانە لە ناوەندی شار و مزگەوتەکان کۆدەبنەوە بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی یادکردنەوە.
هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
جام کوردی - بەبۆنەی یادی مەولوود، سبەی بەیانی پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان روو لە سەنتەری شاری هەولێر بکەن و هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، گشت شەقامەکانی هاتن بۆ ناوسەنتەری شاری هەولێر و بەردەم قەڵای هەولێر دادەخرێت.
August 24, 2026