کۆمپانیای گەڵف کیستۆن پێترۆلیۆم (GKP) لە نوێترین ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵیدا ڕایگەیاندووە، چالاکییەکانی لە کێڵگەی نەوتی شێخان دەستیان پێکردووەتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەبێت. بەڵام بەهۆی قووڵیی بیرەکان کە دەگاتە 4 بۆ 5 هەزار مەتر و وەستانی پێشوویان، پێویستی بە کات هەیە تا فشار و لێشاوی نەوت بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.کێڵگەی شێخان بەهۆی یەدەگی زۆر و کوالێتیی نەوتەکەیەوە یەکێکە لە کێڵگە گرنگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان، و ئێستا بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات ئاستی بەرهەمهێنان زیاتر بەرز ببێتەوە.