وەزیری دارایی عێراق جەختی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەرە و هیچ داواکارییەک بۆ دابەشکردنی مووچە هەر ٤٥ ڕۆژ جارێک لە ئارادا نییە. هەروەها پرۆسەی وردبینیی لیستی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و دوای تەمویلکردنی وەزارەتەکانی عێراق، مووچەی هەرێمیش دەست بە تەمویلکردن دەکرێت.فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاند کە تێچووی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران نزیکەی ٧ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینارە و حکومەت کار دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان و دابینکردنی بەردەوامی مووچەکان.بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، وردبینیی لیستی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم بەردەوامە و بڕیارە دوای تەواوبوونی تەمویلکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش ڕاستەوخۆ تەمویل بکرێت.
وەزیری دارایی عێراق: هیچ نیازێک بۆ دابەشکردنی مووچە لە 45 رۆژدا نییە
جام کوردی - وەزیری دارایی عێراق جەختی کردەوە مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەر کراوە و هیچ داوایەک بۆ دابەشکردنی 45 ڕۆژ جارێک لە ئارادا نییە.
August 26, 2026