سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق ئامادەکارییەکانی قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان تەواو کردووە و ئەگەری هەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەست پێ بکات.لە گشتییدا ٥ هەزار و ٣٠٠ فەرمانبەر و خانەنشین ناویان تۆمارکراوە؛ لە قۆناخی یەکەم ١٥٠ پارچە زەوی دابەش کراوە و لە قۆناخی دووەمیش ٢٥٠ پارچە زەوی بە سیستەمی خاڵبەندی دابەش دەکرێت، کە کەسانی خاوەن ٣٥ تا ٣٩ خاڵ زەویی وەردەگرن.بەڵام بەهۆی کەمبوونی زەوی، لە کۆی ٥ هەزار و ٣٠٠ داواکەر تەنیا ٦٠٠ پارچە زەوی بەردەستە؛ دوای تەواوبوونی قۆناخی دووەم، نزیکەی ٤ هەزار و ٧٠٠ فەرمانبەر و خانەنشین بێ زەوی دەمێننەوە.
قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە سەیدسادق دەستپێدەکات
جام کوردی - شارەوانی سەیدسادق قۆناخێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات و ئەمڕۆش رێکارەکانی قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی رەوانەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەکات.
August 26, 2026