وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026، بە فەرمی دەستی بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگی ئاب کردووە و پارەی پێویست بۆ دابینکردنی مووچەکان ئامادە کراوە.پێشتر وەزیری دارایی عێراق جەختی کردبووەوە کە مووچەکان بە تەواوی دابینکراون و هیچ بڕیارێک بۆ دابەشکردنی مووچە هەر 45 ڕۆژ جارێک نییە. تێچووی مانگانەی مووچەش نزیکەی 7 تریلیۆن و 700 ملیار دینارە.هەروەها بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان، لەوانە دەزگای دژەتیرۆر و هەندێک بەڕێوەبەرایەتیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، دەستیان بە وەرگرتنی مووچەی مانگی ئاب کردووە.