بناس دۆسکی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ، بە ڕوونی داوای زیادکردنی بەشی نەوت و سووتەمەنی هەرێمی کوردستانیان کردووە.دۆسکی وتی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە 50 هەزار بەرمیل نەوتی دیاریکراو بۆ هەرێم بداتەوە، بە مەرجی ئەوەی بەشی سووتەمەنی و بەنزین بەپێی ڕێژەی دانیشتووان بۆ هەرێم دابین بکرێت.بەڵام وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە زیادکردنی ئەو بەشە لە دەسەڵاتی ئەو نییە و جەختی کردووەتەوە کێشەکە پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ هەیە.