ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦، تەنیا مووچەی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و کۆلێژی پۆلیس خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکان، لە کاتێکدا ڕۆژی پێشوو مووچەی دەزگای دژەتیرۆر، پۆلیسی وزە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تەقەمەنی خەرج کرابوو.ئەم دواکەوتنە نیگەرانیی مووچەخۆرانە، بە تایبەتی دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو دابەشکردنی مووچە نزیکەی ٤٥ ڕۆژ دواکەوت. لەگەڵ ئەوەشدا، وەزیری دارایی جەختی کردووەتەوە کە مووچەکان پارێزراون و هیچ بڕیارێک بۆ دابەشکردنی مووچە هەر ٤٥ ڕۆژ جارێک نییە.تێچووی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران بە ٧ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار دەگات و حکومەتیش کار لەسەر زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان دەکات.
دابەشکردنی مووچە لە عێراق بەردەوامە بەڵام بە سستی بەڕێوەدەچێت
جام کوردی - پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب لە عێراق بە سستی بەڕێوەدەچێت؛ لە دوێنێوە دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا یەک وەزارەت بە تەواوەتی مووچەی وەرنەگرتووە.
August 27, 2026