ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦، تەنیا مووچەی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و کۆلێژی پۆلیس خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکان، لە کاتێکدا ڕۆژی پێشوو مووچەی دەزگای دژەتیرۆر، پۆلیسی وزە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تەقەمەنی خەرج کرابوو.ئەم دواکەوتنە نیگەرانیی مووچەخۆرانە، بە تایبەتی دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو دابەشکردنی مووچە نزیکەی ٤٥ ڕۆژ دواکەوت. لەگەڵ ئەوەشدا، وەزیری دارایی جەختی کردووەتەوە کە مووچەکان پارێزراون و هیچ بڕیارێک بۆ دابەشکردنی مووچە هەر ٤٥ ڕۆژ جارێک نییە.تێچووی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران بە ٧ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار دەگات و حکومەتیش کار لەسەر زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان دەکات.