سیپان شێروانی، ئەندامی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لێژنەی کاتیی پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی هەرێمی کوردستان هاتووە.لە کۆبوونەوەکەدا، وەزارەت تێبینی و داواکارییە سەرەکییەکانی خۆی سەبارەت بە پشکی سووتەمەنی هەرێم پێشکەش دەکات و لێژنەکەش جەخت لەسەر دابینکردنی پشکی سووتەمەنی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوەی پارێزگاکانی دیکە و بێ جیاکاری دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەچێتە بەغدا
جام کوردی - ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بۆ تاوتوێکردن و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ کێشەی سووتەمەنی و بەنزین لە هەرێمی کوردستان.
August 27, 2026