سیپان شێروانی، ئەندامی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لێژنەی کاتیی پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی هەرێمی کوردستان هاتووە.لە کۆبوونەوەکەدا، وەزارەت تێبینی و داواکارییە سەرەکییەکانی خۆی سەبارەت بە پشکی سووتەمەنی هەرێم پێشکەش دەکات و لێژنەکەش جەخت لەسەر دابینکردنی پشکی سووتەمەنی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوەی پارێزگاکانی دیکە و بێ جیاکاری دەکاتەوە.