هەوڵەکان بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان چڕتر بوونەتەوە. دوای ئەوەی نووسراوی تایبەت بە مامۆستایانی گرێبەستی هەرێم، لەلایەن چەند پەرلەمانتارەوە بۆ پاڵپشتی نووسراوی مامۆستایانی گرێبەستی عێراق ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا، ئەو بابەتە بە پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ بەستراوەتەوە.بەپێی زانیارییەکان، پێشبینی دەکرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ لە مانگی ئۆکتۆبەردا بۆ پەرلەمان بنێردرێت و تا ئەو کاتە هەوڵەکان بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست و گەڕاندنەوەی وانەبێژانی دوورخراو بەردەوام دەبێت.لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤٠ هەزار مامۆستای گرێبەست هەن؛ لەوانە زیاتر لە ٣٧ هەزار کەسیان سەر بە وەزارەتی پەروەردە و نزیکەی ٤ هەزار کەسیان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین، هەروەها نزیکەی ٢ هەزار وانەبێژیش هەن.
نووسراوی بە هەمیشەیکردنی مامۆستایانی گرێبەست ئاراستەی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت
جام کوردی - نووسراوی بە هەمەیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی عێراق هاوپێچ دەکرێت و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
August 27, 2026